پەیامی کورد ... پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی، پلەی دووهەمی ئۆلەمپیادی وەرزشە فەرمییەکانی بە دەستهێنا
ئۆلەمپیادی ورزشە ڕەزمییەکان؛ لەم دواییانەدا، لە تورکیا بەڕێوەچوو و ٩ ووڵاتی جیهانیش بەشدارییان لەو کێبەڕکێیە دا کرد، عەباس زەندی (شۆڕش) پەنابەری ناسراوی ڕۆژهەڵاتی دانیشتووی تورکیایە و لەبەشی "کۆنگ فۆ تۆئا" پلەی دووەمی دەستەبەر کردووە.
عەباس زەندی(شۆڕش)، لەگەڵ هاوژین و دوو کچەکەی پەنابەری تورکیان، سەرەڕای ئەستەمی ژیانی پەنابەری توانیویەتی لەم کێبەرکێیەدا، لە نێوان ٢١١ وەرزشوانی دیکەدا، پلەی دووهەم دەستەبەر بکات.
ووڵاتە بەشداربووەکان بریتی بوون لە بۆلگارستان، بەریتانیا، ڕۆمانیا ، ئازەربایجان، ئەفغانستان، پاکستان، عێراق، ئێران و تورکیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە