پەیامی کورد... نادیه موراد سكاڵایه‌كی له‌دژی كۆمپانیای لاڤارج جوڵاند
له‌بری سه‌دان كوردی ئێزدی، نادیه موراد، كچه ئێزدیی رزگاركراو له ده‌ستی داعش و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، له بری سه‌دان كوردی ئێزدی سكاڵایه‌كی له‌دژی كۆمپانیای لاڤارج-ی فه‌ره‌نسی به‌رزكرده‌وه‌و تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی له رووی ماددیه‌وه ئه‌و كۆمپانیایه هاوكاریی رێكخراوی داعشی كردوه.
له سكاڵاكه‌دا نادیه موراد باسی له‌وه كردوه كه كۆمپانیای لاڤارج هاوكار بووه له كاره تیرۆرستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی داعش و ده‌ستی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه و نێوه‌ندگیره‌كانی تێكه‌ڵ بووه.
سكاڵاكه بۆ دادگای فیدڕاڵی له نیویۆرك به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و تیایدا داواكراوه قه‌ره‌بووی كوردانی ئێزدی بكرێته‌وه، هاوكات ده‌سته‌ی پارێزران له كوردانی ئێزدی له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رسوڕمانی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی دیاری جیهان ده‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تێكه‌ڵ بێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمپانیای Jenner & Block كه تایبه‌ته به بواری یاسایی، لاڤارج چیمه‌نتۆی بۆ رێكخراوی داعش دابینكردوه بۆ لێدانی تونێل له‌ژێر زه‌وی كه بۆ شاردنه‌وه‌ی بارمته ئێزیدییه‌كان و چه‌كدارانی داعش به‌كارهێنراوه.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2022 كۆمپانیای لاڤارج له به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ریی ئه‌مریكا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناو ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی یه‌ك تۆمه‌ت بۆ كۆمپانیاكه به‌وه‌ی پیلانگێڕیی كردوه‌و پشتیوانیی دارایی له داعش و به‌ره‌ی نوسره له عێراق و سوریا كردوه.
نوسینگه‌ی داواكاری گشتی له خۆرهه‌ڵاتی نیویۆرك، كۆمپانیای لاڤارجی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی له نێوان مانگی ئابی 2013 بۆ تشرینی یه‌كه‌می 2014، كۆمپانیاكه پاره‌ی به داعش و به‌ره‌ی نوسره داوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی رێگه‌ی پێ بده‌ن كارگه‌كانی له عێراق و سوریا له‌كار نه‌كه‌ون و به‌رده‌وام بن له به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ، له‌و ماوه‌یه‌شدا كه داعش و نوسره رێگه‌یان پێداوه، لاڤارج زیاتر له 70 ملیۆن دۆلاری داهات هه‌بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە