پەیامی کورد ... کەنەدا/ کەسێک بە چەقۆ ٧ کەسی کردە قوربانی
پۆلیسی كەنەداڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی هێرشێکدا، "بە چەقۆ دوو كەس كوژراون و پێنجی دیكەش بریندار بوون"، كەسێكیش وەك گومانلێكراو دەستگیر كراوە.
لە تویتەر پۆلیسی كەنەدا ڕایگەیاندووە، "بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ١ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی هێرشێكی چەقۆ دوو كەس كوژراون و پێنجی دیكەش برینداربوون، لە شوێنی ڕوداوەكەش كەسێك دەستگیركراوە كە گومان دەكرێت ئەنجامدەری تاوانەكە بێت".
هێرشەكە لە شاری كیبیك ڕویداوە، پۆلیس داوای لە هاوڵاتییانی شارەكە كردووە لە ماڵەكانیان نەچنە دەرەوە چونكە لێكۆڵێنەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە