نەفتالی بێنت : بۆ بەدەستهێنانی ڕێکەوتننامەیەکی باش لەگەڵ ئێران دەبێ ئەم ڕێکارە بگرینە بەر

نەفتالی بێنت : بۆ بەدەستهێنانی ڕێکەوتننامەیەکی باش لەگەڵ ئێران دەبێ ئەم ڕێکارە بگرینە بەر
     ...     پەیامی کوردنەفتالی بێنت : بۆ بەدەستهێنانی ڕێکەوتننامەیەکی باش لەگەڵ ئێران دەبێ ئەم ڕێکارە بگرینە بەر

نەفتالی بێنت : بۆ بەدەستهێنانی ڕێکەوتننامەیەکی باش لەگەڵ ئێران دەبێ بە ڕێکارێکی قورس و دژوار لەگەڵ ئەم ووڵاتە بەرەوڕوو ببینەوە .

نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند تەل ئەڤیڤ بە گویرەی پێویست بە هەر جۆرە ڕێکەوتنێک کە لە ڤییەننا لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە دەست بێت دژایەتی ناکات .

بێنت ئەمڕۆ سێشەممە لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕادیۆی ئەرتەشی ئیسرائیل لە تازەترین ووتاری خۆیدا داوای لە ووڵاتانی جیهان کرد تاکوو ڕێکارگەلی قورستر لە بەرامبەر ئێران بگرنە پێش . قسەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ دەست پێکردنی دەوری نۆیەمی ووتوێژەکان لە سەر زیندووکردنەوەی بەرجام لە ڤییەننا بخرێتە ڕوو .

لە کاتی هاتنە سەر کاری دەوڵەتی ئیبراهیم رەئیسی ، یەوە ئێران و گرووپی ووڵاتانی ١+٤ لە دوای چەندین مانگ دواکەوتنی دوو دەورەی ووتووێژەکانی بەڕێوە بردووە و سێهەمین دەورەش لە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی دیسەمبەرەوە لە پایتەختی نەمسا دەستی پێکردووە .

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا سەبارەت بە دۆخی ووتووێژەکان ووتی : " ئێران لە ڕێکاڕێكی زۆر سست هاتووەتە ناو گفتۆگۆوەکان ەوە بەڵام بەداخەوە جیهان بە شێوەیەک ڕەفتار دەکات کە گوایە ئێران لە ڕاستای هێزدایە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە