پەیامی کورد... نیجەر داوا لەئەمریكا و ئەڵمانیا و نێجیریا دەكات لەوڵاتەكەی دا دەربچن
وەزارەتی دەرەوەی نیجەر بریاری داوە بە كۆتایی هاتنی پشت بەستن بە باڵیۆزانی ئەمریكا ونێجیریا وئەڵمانیا و فەرەنسا، داواشیان لێكردوە لەماوەی 48 كاتژمێر دا نیجەر بەجێ بهێلێن.
وەزارەتی دەرەوەی نیجەر رایگەیاندوە: دەسەڵاتدارانی نیجەر بریاریان داوە بە كوتایی هاتنی پشت بەستن بە باڵیۆزی ئەمریكا كاپلین فیتزجیبون ونیجیریا محمد عوسمان و باڵیۆزی فڕەنسا، سیلڤاین ئیت و ئەڵمانیا ئۆلیفی شناكینبرگ كە لەماوی 48 كاتژمێری داهاتوودا نیجەر بەجێ بهێلن ولەو وڵاتەدا دەربچن.
وەزارەتی دەرەوەی نیجەر ئاماژەی بەوەكردوە، هەڵسوكەوتنی ئەم چوار وڵاتە پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی نیجەرە.
چەند ڕۆژێك دوای كودەتاكەیان لە دژی محەمەد بازوم سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراو، كودەتاچیەكان هۆشدارییاندابە چەند وڵاتێك لە دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی نەیجەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە