نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکی هێلی ڕایگەیاند " ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ڕووسیا و کۆمپانیاکانی پەیوەند بە بەرنامەی چەکی کیمیایی لە سووریا دەسەپێنێت".
نیکی هێلی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی CBS نیوزی ئەمریکی گوتی: "ئامانجی ئەمڕۆمان رۆیشتنی بەشار ئەسەد نییە، بەڵکو بۆ بەرگرتنە لە روودانی شەڕ و ناردنی پەیامێکە بۆ سووریا".
لەبارەی پەیوەندی نێوان واشنتۆن و ڕژێمی ئەسەد، هێلی ئاماژەی بەوەکرد کە "رژێمی ئەسەد شایانی ئەوە نییە کە گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆندا بکات"
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکی هێلی گوتیشی: "ئەمریکا هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ڕژێمی ئەسەددا ئەنجام نادات، بەڵکو تەنها بەشدارە لە گفتوگۆکانی جنێف کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە