پەیامی کورد... چین: هێرشه‌كه‌ی رووسیا داگیركاری نییه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و كرده سه‌ربازییه‌ی رووسیا ده‌رهه‌ق به ئۆكرانیا ده‌ستیپێكردووه، داگیركاریی نییه، ئه‌و ده‌ربڕینه نادروسته.
هوا تشون یانگ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند: مۆسكۆ بێ پرسكردن به په‌كین هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد، ده‌ربڕینی داگیركاری بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی مۆسكۆ نیشاندانی لایه‌نگیرییه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین راشیگه‌یاند: رووسیا وڵاتێكی گه‌وره‌یه، ده‌توانێت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ چین هه‌موو هه‌نگاوێكی ستراتیژی بگرێته به‌ر.
ئه‌و وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین روونیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به چڕییه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات، داوا له هه‌موو لایه‌كیش ده‌كات خۆڕاگر بن و دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت.
هوا تشون یانگ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه‌ی رووسیا ئه‌نجامیداوه داگیركاری نییه، پهكیین له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی رووسیا و ئۆكرانیا له په‌یوه‌ندیدایه. ده‌شڵێت: "دۆسییه‌ی ئۆكرانیا باگراوندێكی مێژوویی ئاڵۆزی هه‌یه، داواشمان له هاووڵاتیانمان له ئۆكرانیا كردووه، له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە