پەیامی کورد … چین/ هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا تۆمار نەکرا
بۆ یەكەم جار لەماوەی دوو مانگی رابردوو لە چین هیچ تووش بوویەكی كۆڕۆنا تۆمار نەكراوە.
چین بەسەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەستنیشان دەكرێت، لەوێوە بۆ وڵاتانی جیهان بڵاوبوویەوە، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی ئەو وڵاتەش لەئەنجامی ئەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستدا.
لێژنەی نیشتمانی بۆ تەندروستی لە چین رایگەیاندووە، بۆ یەكەم جار لەماوەی دوو مانگی رابردوو لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هیچ تووش بوویەكی كۆڕۆنا تۆمار نەكراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە