لەمیانەی بەشداریکردنی لە پەخشی ڕاستەوخۆی کەناڵی BFM TV ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە ئامانجه‌كان له سووریا پێكراون و به‌شێكی گرنگی چه‌كه كیمیاییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌نێوبراون و له‌م قۆناغه‌دا هێرشی دیكه‌ی له‌مجۆره‌یان له‌به‌رنامه‌دا نییه.
هاوکات لۆدریان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێشتر ئامانجه‌كانی چه‌كی كیمیایی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د-یان له سووریا ده‌ستنیشان كردووه و گوتی: “ئامانجه ده‌ستنیشانكراوه‌كان له سووریا پێكراون و به‌شێكی گرنگی چه‌كه كیمیاییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌نێوبراون”.
لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕاشیگەیاند کە هێرشەکە یه‌ك قۆناغی بووه و له‌م قۆناغه‌دا هێرشی دیكه‌ی له‌مجۆره‌یان له‌به‌رنامه‌دا نییه. به‌ڵام له‌ئه‌گه‌ری “به‌زاندنی هێڵی سوور كه له لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه دیاریكراوه”له‌وانه‌یه هێرشی دیكه بێنه رۆژه‌ڤه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە