پەیامی کورد ... ئاڵای چین لە کورەی مانگ هەڵکرا
ناوەندى گەشتە ئاسمانییە نیشتیمانییەکانى چین "CNSA" ڕایدەگەیەنێت بۆ یەکەمجار مانگى دەستکردنى چینى "Chang'e-5" لەسەر مانگەوە وێنەى ئاڵاى چینى بۆ سەر زەوى گواستووەتەوە.
بەپێى ڕاگەیەنراوى ناوەندەکە پێش گەڕانەوەى مانگە دەستکردەکە، ئاڵاى نیشتمانى چینى لەسەر مانگ هەڵکردووە و ئاڵاکەش لەمادەیەک دروستکراوە کە کێشى ئەو مادەیە تەنها 12 گرامە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ڕۆژى ٢٤ی تشرینى دووەم، چین مانگێکى دەستکردى ڕەوانەى مانگ کردووە و بڕیاریشە لەسەر مانگ سامپڵ لەخۆڵەکەى وەربگیرێت و بگەڕێتەوە سەر زەوى و گەشتەکەشى ٢٣ ڕۆژى پێدەچێت.
ڕۆژى سێ شەممەى ڕابردووش تەلەفزیۆنى چین ڕایگەیاند، مانگى دەستکردى تشینگ -5 ى چینى گەیشتەوە سەر زەوى و گەشتەکەى سەرکەوتوو بوو بۆ چەند ناوچەیەکى سەر مانگ بەمەبەستى کۆکردنەوەى سامپڵى خۆڵ لەسەر مانگ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە