پەیامی کورد … ڕاپەڕین/ له رووداوێكی هاتوچۆدا دوو خوێندكار گیانیان له دهستدا
بهیانی ئەمڕۆ چوارشهممه ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١، لەناحیەی حاجیاوای ئیدارهی راپهڕین لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیان لەدەستدا کە هەردوکیان خوێندکارن، سێ خوێندکاری تریش برینداربوون.
عهلی عهبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بە وێستگە نیوزی راگەیاند: کاتژمێر حەوت و نیوی بەیانی ئەمڕۆ لەناحیەی حاجیاوا لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان مینی پاسێک کەتایبەت بوە بە گواستەوەی خوێندکاران و بارهەڵگرێک دوو خوێندکار گیانیان لەدەستداوەو سێ خوێندکاری تریش برینداربوون.
راشیگەیاند: خوێندکارەکان خوێندکاری پەیمانگان لە کۆیە و بەڕێگاوەبوون بۆ ئەوەی بچنە پەیمانگا.
ئاماژەی بەوەشدا: بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری مینی پاسەکەش بریندارە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە