ئەنگێللا مێرکڵ دواهەمین سەردانی خۆی بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ئەنجام دەدات

ئەنگێللا مێرکڵ دواهەمین سەردانی خۆی بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ئەنجام دەدات

پەیامی کورد      ...   ئەنگێللا مێرکڵ دواهەمین سەردانی خۆی بۆ کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ئەنجام دەدات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی رووسیا و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کرێملین) لە مۆسکۆ دەستیپێکرد و  باس لە دۆخی چەند ووڵاتێک و ئاسۆی پەرەپێدانی هاوکاری نێوان هەردوو ووڵات دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ هەینی ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئاڵمانیا گەیشتوەتە مۆسکۆ و لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کۆشکی کرێمیلن کۆبوونەتەوە و بەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەشیان بۆ رۆژنامەنووسان ووتاریان پێشکەش کردووە.

پووتین بەر لە کۆبوونەوەکە رایگەیاندوە، "ئاڵمانیا وەک یەکێک لە هاوبەشە سەرەکیەکانی ڕووسیا لە ئەورووپا و جیهان ماوەتەوە".

سەرۆکی رووسیا هەروەها سوپاسی مێرکڵ ی کردوە و وتوویەتی، "سوپاس بۆ هەوڵەکانی ئێوە وەک ڕاوێژکاری ئاڵمانیا بۆ ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا، لە ڕوانگەی رووسیاوە ئاڵمانیا دووەم هاوبەشی ئابووری و بازرگانیە لە دوای چین، ساڵی ٢٠٢٠ ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان بۆ نزیکەی دوو ئەوەندە بەرزکردەوە".

لای خۆیەوە مێرکڵ کە پێدەچێت دوایین سەردانی بێت وەک راوێژکاری ئاڵمانیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "ڕووسیا و ئاڵمانیا بەنیازن سەرەڕای جیاوازی پەیوەندییەکانی نێوانیان، دیالۆگ پەرە پێبدەن".
پێشتر کرێملین بڵاویکردەوە، مێرکل و پووتین لە میانەی گفتوگۆکانیاندا باس لە دۆخ و ئاسۆی پەرەپێدانی هاوکاری دوقۆڵیی نێوانیان دەکەن لە بوارە جۆراوجۆرەکان و هەروەها کێشە سەرەکیە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە