ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی : ناتانیاهوو ساڵی ٢٠١٨ سەردانی ئیماراتی کردووە .

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی  : ناتانیاهوو ساڵی ٢٠١٨ سەردانی ئیماراتی کردووە .

پەیامی کورد     ...    ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی  : ناتانیاهوو ساڵی ٢٠١٨ سەردانی ئیماراتی کردووە . 

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە بێنیامین ناتانیاهوو ساڵی ٢٠١٨ سەردانی ئیماراتی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ووڵاتە چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە دوای ڕێکەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات یەکەمین فڕینی ڕاستەوخۆی تیجاری خەتی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی گەیشتە ئەو ووڵاتە .

ڕۆژنامەی " یەدیعووت ئاحارنووت " ی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەمە یەکەمین فڕینی ڕاستەخۆی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل نییە بەڵکوو پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٨ دا بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیران ل ەسەفەرێکی شاراوەدا سەردانی ئیماراتی کردووە و لەگەڵ موحەمەد بن زائید ی وەلی عەهد چاوپێکەوتنی هەبووە 

ئەم ڕۆژنامەیە لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆیدا نووسی : " یووسی کۆهێن " سەرۆکی مووساد لەم سەفەرەدا لەگەڵ ناتانیاهوو بووە و موحەمەد بن زائید بە شێوەی فەرمی پێشوازی لە سەرۆکوەزیران و هاوڕاکانی کردووە . 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە