پەیامی کورد ... چین ئەمریکا بە هەڕەشەی سەرەکی نەزم و ئاسایشی نێودەولەتی ناو دەبات
پێکەن بە مەحکووم کردمی هەنگاوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ئاستی جیهاندا ، ئەمریکای بە هەڕەشەی سەرەکی نەزم و ئاسایشی نێدەوڵەتی ناو برد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین ، ڤۆن کیان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند کە پێکەن ویلایەتەیەکگرتووەکان بە هەڕەشەی سەرەکی نەزم و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەزانێت .
کیان ووتی : " ساڵانێک ئەزموون نیشان دەدتا کە ئەمە ویلایەتەیەکگرتووەکانە کە تێکهەڵچوون و ئاڵۆزییەکان کە تێکدەری نەزم و ئاسایشی نێودەوڵەتی و وێرانکەری ئاشتی جیهانییە بەرهەم دەهێنێت . ئەو ئاماژەی کرد کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ، هەنگاو و هەوڵەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە عێراق ، سووریا ، لیبیا و باقی ووڵاتانی دیکە بووەتە هۆی کۆژرانی نزیکەی یەک میلیۆن کەس .
کیان بە نۆبەی خۆی ڕاپۆرتەکانی پێنتاگۆن ی " بەڵاڕیدا بردن و درۆی بێمانا " ی ئامانجەکانی چین ناو برد .
جێگای ئاماژەدانە کە پێنتاگۆن یەکەمی سێپتەمبەر بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لێهاتووییە سەربازییەکانی چین ی هەڵسەنگاندووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم ووڵاتە لە ماوەی یەک دەیەی داهاتوودا ژمارەی کڵاوە ئەتۆمی یەکانی خۆی زیاتر دەکات .
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە چین بە نیازە تاکوو سالی ٢٠٤٩ ئەرتەشی ئازادی بەخشی خەڵقی چین بکاتە ئەرتەشێک لە سەر ئاستی جیهانیدا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە