یۆنان هێز لە دژی تورکیا دەجووڵێنێت

یۆنان هێز لە دژی تورکیا دەجووڵێنێت

پەیامی کورد    ...    یۆنان هێز لە دژی تورکیا دەجووڵێنێت

هێزی دەریایی سەربە سوپای یۆنان رایگەیاند، دژ بە تورکیا لەدەریای ئیجە هێز دەجووڵێنن .
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی جووڵای ٢٠٢٠ سەرچاوەیەک لەهێزی دەریایی یۆنان رایگەیاند، هێزی دەریایی خۆیان لە دەریای ئیجە بڵاوەپێکردوە بەهۆی دەستبەکاربوونی تورکیا لەدەرهێنانی سامانی سرووشتی لەنزیک دوورگەی یۆنان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، تورکیا لەو شوێنانەی کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی سەربە یۆنانن دەستی بە دەرهێنانی نەوت و گازی سروشتی کردوە، جووڵاندنی ئەو هێزەش بەمەبەستی ڕاگرتنی ئەو سنوور بەزاندنەیە لەدەریای ئیجە.
ووتیشی، ئامادەکارییە سەربازییەکانیان بۆ رووبەرووبوونەوەی تورکیا بەردەوامدەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، لە دەرهێنانی نەوت و گازی سرووشتیدا پرس بەکەس ناکەن و بەردەوام دەبن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ پشتگوێ خستنی داواکارییەکانی یۆنان کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پشتیوانی دەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە