ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی شاندى حكومه‌تى روسیا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئاشكرا دەكرێت

ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی شاندى حكومه‌تى روسیا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئاشكرا دەكرێت

پەیامی کورد... ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی شاندى حكومه‌تى روسیا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئاشكرا دەكرێت

سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى چەند زانیارییەكی له‌باره‌ى گفتوگۆ ودانوستانه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا وشانده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق له‌به‌غدا ئاشكراكردوه‌.

تركى ئه‌لعتێبی، سه‌ركرده‌ له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئاماژەی بەوەكردوە‌: قه‌باره‌ى بازرگانى عێراق له‌گه‌ڵ روسیا له‌دۆسیه‌ جیاوازه‌كاندا ده‌گاته‌ چه‌ندین ملیار دۆلارى ساڵانه‌، ووتوشیەتی: روسیا لایه‌نێكى گرنگى رێكخراوى ئۆپێكیشه‌.

ئەوەشی خستەڕوو:له‌ جه‌نگى نێوان روسیا وئوكراینا‌ عێراق هه‌ڵوێستێكى رون وئاشكرای هه‌یه‌ وهاوسه‌نگه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا ونایه‌وێت ببێته‌ لایه‌نگرى هیچ یه‌كێكیان.

جەختیشی كردەوە: سه‌ردانى سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا بۆ عێراق، زۆر گرنگ بوو وەبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ كردوه‌ به‌تایبه‌ت له‌چوار دۆسیه‌ى گرنگدا، كه‌گرنگترینیان وزه‌ و وه‌به‌رهێنان بووه‌ به‌ به‌هاى 10 ملیار دۆلار.

باسی لەوەش كرد: دۆسیه‌ى دیكه‌ى وه‌ك چه‌ك وئاسایشى خۆراك له‌و دۆسیانه‌ بوون كه‌گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه‌ كراوه‌ وهه‌ردوو ولات جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان كردوه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە