ژن و مێردێکی ئێلام ی بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە هەواڵگرییەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر دەکرێن و بێسەروشوێنن

ژن و مێردێکی ئێلام ی بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە هەواڵگرییەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر دەکرێن و بێسەروشوێنن
پەیامی کورد     ...   ژن و مێردێکی ئێلام ی بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە هەواڵگرییەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر دەکرێن و بێسەروشوێنن
   

رۆژی سێشەممەی ڕابردوو ٢١ی دیسەمبەر ، ژن و مێردێک بە ناوەکانی "پووریا جەوادی" و "مەریەم حەقگوو" خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەست بەسەر دەکرێن.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران بە بێ بەڵگە و بڕیاری یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو خێزانە و دوای پشکنینی ماڵەکەیان، ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە و بێسەرو شوێنن.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە دەستدا نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە