پەیامی کورد ... ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕووسیا لووتكەی چوارەمی سووچی، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی دۆخی سووریا، لە نێوان هەرسێ سەرۆكی ووڵاتانی ڕووسیا و توركیا و ئێران ئهنجامدرا و كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانى هاوبهشیان ئهنجامدا.
لە كۆبونەوەكەدا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا ، جەختی لەسەر پشتگیریكردنی یەكپارچەیی خاكی سووریا كردەوە و رایگەیاند" دەبێت هەنگاوەكانمان چڕتربكەینەوە بەمەبەستی بەتەواوی تێكشكاندنی چەكدارانی داعش".
لەبارەی كاراكردنەوەی لیژنەی دەستوری سووریا وەك پووتین بانگهێشتی نەتەوە یەكگرتوەكانی كرد و ڕایگەیاند، دیپلۆماتكارانی هەر سێ ووڵاتی ڕووسیا و توركیا و ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە نەتەوە یەكگرتوەكان و پێیانخۆشە بەشداربن، دەتوانن بە جددی پێكەوە كاربكەین بۆ كاراكردنەوەی لیژنەی دەستوری سوریا" ئاماژەی بەوەشكرد ، تا زوتر ئەو لیژنەیە كارابكرێتەوە باشترە.
لهلایهكى دیكهوه، حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران لە كۆنگره ڕۆژنامهوانیهكهدا رایگەیاند، "كۆتایی بە ئاڵۆزییەكانی ئیدلیب دەهێنن و ناوچەكە لە دەستی تیرۆریستان رزگاردەكەن".
سەبارەت بە كوردانی ناوچەكە رۆحانی ڕایگهیاند، لەسەر پاراستنی مافی كوردان و هەژمونی كورد لە ناوچەكەدا و ووتی "دەبێت مافی كورد لە خاكی سوریا پارێزراوبێت، پێویستە مافی كورد و هەژمونی كوردەكانی سووریا لهبهرچاوبگیردرێت، هاوكات لەگەڵ هێمنی و ئاسایشی خاكی سووریا و توركیاداین.
رۆحانی باسی لە كشانەوەی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە خاكی سووریا كرد و ڕایگەیاند، "گرینگ نیە ژمارەی ئەمریكیەكان لە سووریا چەندە، پێویستە رێگە بە هاووڵاتیانی سووریا بدرێت خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن".
هاوكات، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكۆمارى توركیا رایگەیاند، پێویستە هەردوو ووڵاتی ڕووسیا و توركیا لە كاتی كشانەوەی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان لە خاكی سوریا پێكەوە كاربكەن و هاوكاری یەك بن.
سەرۆكی هەرسێ ووڵاتی توركیا و ڕووسیا و سووریا، داوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوە رایانگەیاند، لووتکەى سوچى كۆبونەوەیەكی گرینگ بو و سەركەوتووانە ئەنجامدرا.
ڤلادێمیر پووتین ئەوەشی خستەرو، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا جارێكی دیكە كۆبوونەوەی لووتكەی سووچی ئەنجامدەدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە