پەیامی کورد ... ناوەندی ڕاگەیاندنی خۆسەری کوردستانی ڕۆژئاوا لە ڕاگەیندراوێکدا هەواڵ لە کۆبوونەوەی ئەو بەڕێوبەرییە لەگەڵ سەرۆککۆماری فەڕەنسا دەدات
بەگوێرەی هەواڵەکان ، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی بەڕێوبەری خۆسەری کوردستانی ڕۆژئاوا لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکراتیک و بێریڤان خالید، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و خەسان یووسف، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی مەدەنی دێرەزۆر لەگەڵ ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کۆ بوونەوە.
بەپێی ڕاگەێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە دۆخی سیاسی ناوچەکە بە تایبەتی قەیرانی سووریا و هەروەها لێکدانەوە بۆ پێشنیازەکانی چارەسەری کراون.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوبەری باکوور–ڕۆژهەڵاتی سووریا و مۆدێلە بەڕێوبەرییە دیموکراتیەکەی کرا و باسیش لە گەمارۆی سەر باکوور–ڕۆژهەڵاتی سووریا کرا.
شاندەکە دەربارەی تێکۆشان لە دژی داعش زانیاری ووردیان بە ماکرۆن دا و باسیان لەوەکرد، داخستنی دەروازە سنوورییەکان کاریگەرییەکی خراپ لەسەر ناوچەکە درووست دەکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە