ناوەڕۆک و ووردەکاری دیداری سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا لەگەڵ ئەسەد لە ساڵی ٢٠١١ ئاشکرا دەبێت

ناوەڕۆک و ووردەکاری دیداری سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا لەگەڵ ئەسەد لە ساڵی ٢٠١١ ئاشکرا دەبێت

پەیامی کورد    ...   ناوەڕۆک و ووردەکاری دیداری سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا لەگەڵ ئەسەد لە ساڵی ٢٠١١ ئاشکرا دەبێت

سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ بە دەستهێنانی ڕێگە چارەیەکی دیپلۆماتی ، ووردەکاری سەفەرەکانی خۆی بۆ سووریا لە ساڵی ٢٠١١ و دیداری لەگەڵ بەشار ئەسەد ، سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە ئاشکرا دەکات

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەحمەد داوودئۆغلۆ ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا لە ووتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئەو ووڵاتەدا ڕایگەیاند : بە نیاز بووین هاوڕا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا یارمەتی بەشار ئەسەد بدەین هەر بەم بۆنەوە لە مانگەکانی جانیوەری تاکوو ئۆگۆست ی ٢٠١١ سەفەرگەلێکمان بۆ سووریا هەبوو .

داوود ئۆغلۆ ووتی : لە دیدارم دا لەگەڵ ئەسەد هەوڵم دا بە ئەنجامدانی چاکسازییەکانی ڕازی بکەم ، دواهەمین دانیشتن مان لە ٩ی ئۆگۆستی ٢٠١١ دا بەرێوە چوو کە ٦ کاتژمێری خایاند .

سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا هەروەها دەڵێ : بە بەشار ئەسەد م ووت کە تورکیا لەگەڵ ئێوەیە و خەڵکەکە و سووریایان خۆش دەوێت بەڵام بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە هەندێک چاکسازی و ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانە پێویست دەبێت .

داوود ئۆغلۆ لە بەردەوامی دا ئە تۆمەتانەی لە دژی ئەو دەربارەی بەریوەبردنی فرقەیی بابەتی سووریا و هەروها گەیاندنی یارمەتی بە گرووپگەلی چەکدار لەم ووڵاتەدا بە ڕەت کردەوە

ئەو لە ساڵی ٢٠١٨ دا ڕایگەیاندبوو ، تورکیا هەوڵگەلێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکانی سووریا ئەنجام دا بەلام بەشار ئەسەد ڕاوێژەکانی ئانکارای پشت گوێ خست و گرینگی پێنەدا و بە خۆمپارە و چەکی کیمیاوی لەگەڵ داواکارییەکانی خەڵکەکەی خۆی بەرەوڕوو بووەوە .

سەربازانی تورکیا بۆ پاڵشتی لە گرووپگەلیدژبەری سووریا لە باکووری ئەم ووڵاتە ئامادەییان هەیە و ئەوانیان ڕاهێنان پیکردووە و پاڵپشتی سەربازییان دەکەن ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە دیمەشق ئامادەبوونی ئەم هێزانەی لە ناو خاکەکەی خۆیدا بە نایاسایی و پێشێلکردنی حاکمیەتەکەی خۆی دەزانێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە