وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیکردەوە، کە وڵاتەکەی هیچ رێکەوتنێکی لەسەر منبەج لەگەڵ تورکیادا کردبێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە ئەو لێدوانانەی بەرپرسانی تورکیا سەیرن کە دەڵێت لەگەڵ ئەمریکا لەسەر منبەج رێکەوتنمان کردووە، چونکە هیچ رێککەوتنێک لەوبارەوە نییە.
جەختیشیکردەوە، کە هیچ رێککەوتنێک سەبارەت بەچوونی هێزەکانی تورکیا بۆ منبەج لە نێوان ئەنقەرەو واشنتۆندا لەئارادا نییە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، کە لەگەڵ ئەمریکا رێکەوتوون و سووپای وڵاتەکەیان دەچێتە شاری منبەجی باکوری سوریاوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە