نرخی نەوت بەشێوەیەک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا نەگەیشتۆتە نرخی ئێستای، چەنکە نرخی هەر بەرمێلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ (٧٤،١٢) دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئاژانسەکانس هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ (١٩)ی نیسانی (٢٠١٨) بەرمێلێک نەوتی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (٧٤،١٢) دۆلار مامەڵەی پێوەکراەیی، کە ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لەتشرینی دووەمی ساڵی (٢٠١٤)ەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە عەرەبستانی سعودییە، بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ (٨٠ یان ١٠٠ دۆلار) خۆشحاڵ دەبێت، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەو وڵاتە بەنیاز نییە گۆڕانکاری لە ڕێککەوتنەکەی ئۆپیکدا بکات.
جێی ئاماژەیە، کە لە سەرەتای ساڵی (٢٠١٦) نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ (٢٧) دۆلار دابەزی، کە ئەوەش بووەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی پشتیان بە داهاتینەوت بەستووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە