پەیامی کورد ... کۆنگرەی ئەمریکا بە ناچاری ڕەزامەندی لە سەر داواکارییەکی دۆناڵد ترامپ دەدات
کۆنگرەی ئەمریکا داوایەکی ترامپ لەسەر پێدانی چەکی هاوکاری بۆ هەر هاووڵاتییەکی ئەمریکی بە بڕی ٢ هەزار دۆلار بە ناچاری ڕەزامەندی دەبڕی
لە کۆتاییدا کۆنگرەی ئەمریکا بە زیادکردنی بڕی چەکی هاوکاری بۆ هەر یەک لە خەڵکی ئەم ووڵاتە ڕەزامەندی دەربڕی .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ، کۆنگرەی ئەمریکا کە لە ژێر کۆنترۆڵی دیمۆکراتەکان دایە لە کۆتایی دا داواکارییەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ زیادکردنی بڕی چەکی کۆرۆنایی لە ٦٠٠ بۆ ٢ هەزار دۆلار ڕەزامەندی دەربڕی تاکوو ئەم یاسایە بە سێنای ژێر کۆنترۆڵی کۆماریخوازەکان بڕوات و لەوێوەش بۆ هەڵسەنگاندنی دەنگی نوێنەران دادەنرێت . ترامپ ڕۆژی دووشەممە ڕەزامەندی خۆی دەربارەی بوودجەی ٢،٣ تریلیۆن دۆلاری دەورانی کۆرۆنا دەربڕی لەبەر ئەوەی کە لە ئەگەری دەرنەبڕینی ڕەزامەندی بیمەی بێ کاری و دەستەبەر کردنی کۆمەڵایەتی میلیۆنان کەسی ئەمریکی دەبڕدرا . لەم بڕە پارەیە ٨٩٢ میلیارد دۆلار تایبەتە بە یارمەتی کۆرۆنایی . سەرانی کۆماریخواز لە سێنا هێشتا سەبارەت بە چارەنووسی ڕەزامەندی یا خود پێچەوانەکەی ئەم بوودجەیە هیچ بیر و ڕایەکیان دەرنەبڕیوە .
جێگای ئاماژەدانە کۆرۆنا لە ئەمریکا ٣٣٠ هەزار کەسی کوشتووە و زۆرێک لە کەسب و کارەکان داخراون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە