لە پڕوژە یاسای ئەمساڵی ئەمریکا دا كۆنگرێسی ئەو ووڵاتە لە یاسای بەرگری ئەمریكا بۆ ساڵی 2019 بڕی 850 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزە ئەمنیەكانی عێراق و لە نێویشیاندا هێزی پێشمەرگە ٢٩٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە.
لە پرۆژەی یاسای بەرگری ئەمریكادا هاتووە كە هێزی پێشمەرگە هاوكاری هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بوون لە شەڕی دژی داعش، وە لەبەر گرنگی بەردەوامی پرۆسە سەربازییەكان دژی ئەو گرووپە تیرۆریستیە، پێویستە یارمەتییە داراییەكانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت تا كۆتایی بەو گرووپە تیرۆریستییە دەهێنرێت.
لە پرۆژەكەدا ئاماژە بەوەدراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی عێراق، ئەمریكا بە پێویستی دەزانێت بڕی 290 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان تەرخانبكرێت بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پاڵپشتی هێزە عیراقیەكان و ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش , هەروەك لە پڕۆژەكەدا بڕی 560 ملیۆن دۆلاریش بۆ پاڵپشتی هێزە ئەمنیەكانی تری عێراق تەرخانكراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە