نێردەی سوودان لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەوەی ئێستا لە وڵاتەکەم روودەدات کودەتای سەربازییە

نێردەی سوودان لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەوەی ئێستا لە وڵاتەکەم روودەدات کودەتای سەربازییە

پەیامی کورد... نێردەی سوودان لە نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەوەی ئێستا لە وڵاتەکەم روودەدات کودەتای سەربازییە


نێردەی سوودان لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەوەی لە سوودان روودەدات کودەتای سەربازییە و شەڕی ناوخۆ نییە.

حادس ئیدریس، نێردەی سوودان لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، هێزی پشتیوانی خێرا چاوی لەوەیە لەرێگەی کودەتاوە دەسەڵاتی بکەوێتە دەست، کە ئەوەش قبوڵنەکراوە.

هاوکات هێزی پشتیوانی خێرا سوپای سوودان بە ئازادکردنی بەرپرسەکانی سەردەمی عومەر حەسەن بەشیر تۆمەتباردەکات و سوپای سودانیش تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

باسی لەوەکرد، بەهۆی پێکدادانەکانی سوودانەوە تا ئێستا زیاتر لە 400 کەس کوژراون کە چواریان کارمەندی نەتەوەیەکگرتووەکانن.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە 25ـی نیسانی 2023، سوپای سوودان و هێزی پشتیوانی خێرا بۆ ماوەی 72 کاتژمێر ئاگربەستیان راگەیاند، بەڵام لەهەندێک شوێن هەردوولا یەکتر بە شکاندنی ئاگربەستەکە تۆمەتباردەکەن.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە