پەیامی کورد ... ناتانیاهۆ وەک یەکم هاوڵاتی ئیسرائیل ڤاکسینی کۆرۆنای تاقی کردەوە
شەوی شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، بەبەرچاوی میدیاکانەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوترا و هەڵمەتی کوتانی هاووڵاتیانی وڵاتەکەش دەستپێدەکات.
پرۆسەی کوتانەکە بەربەرچاوی میداکانەوە ئەنجام دراوە و بە شێوەی راستەوخۆ پەخش کرا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "من و وەزیری تەندروستی هەردووکمان خۆمان بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوتا، ئەمەش بۆ ئەوەی ببینە یەکەم کەس لەم وڵاتە و هانی هاووڵاتیان بدەین کە هەمان کار بکەن".
شیاوی ئاماژە پێدانە دوێنێ هەینی بە هەمان شێوەی ناتانیاهۆ، مایک پێنسیش، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، خۆی بە ڤاکسینەکە کوتی و میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە کە بڕیارە رۆژی دووشەممەش، جۆ بایدن، هەڵبژێردراو بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، ڤاکسینەکە بەکاربهێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە