نەتانیاهو: گورزی کوشەندەمان لە لە حەماس داوە

نەتانیاهو: گورزی کوشەندەمان لە لە حەماس داوە

پەیامی کورد … نەتانیاهو: گورزی کوشەندەمان لە لە حەماس داوە

 

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، تا ئامانجەكانیان بە تەواوی بەدینەهێنن، ئۆپراسیۆنەكانیان ناوەستێنن دەشڵێت، گورزی كوشندەیان لە حەماس داوە.

 

بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێكدا ڕایگەیاند،هەموو هەوڵێك دەدەن لە ئۆپراسیۆنەكانیاندا خەڵكی سڤیل زیانی پێنەگات.

 

وتیشی، حەماس خەڵكی سڤیلی كردووەتە قەڵغانی خۆی، بەڵام گورزی كوشندەی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەركەوتووە.

 

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەشكردەوە، بەرپەرچی هەموو موشەكێك دەدەنەوە و تا ئامانجەكانیشیان بە تەواوی نەپێكن ئۆپراسیۆنەكانیان ناوەستێنن.

 

نەتەنیاهو لە وتارەكەیدا باسیلەوەشكرد، كار بۆئەوە دەكەن ئارامی بۆ تەلئەبیب بگەڕێتەوە.

 

دەربارەی ئەو ناڕەزایەتیانەی لە وڵاتەكەیدا هەن نەتەنیاهو دەڵێت، هەر كەسێك لە ناوەوە پشتیوانی تیرۆر بكات باجەكەی دەدات كە مەبەست لێی بزوتنەوەی حەماسە.

 

لەبارەی هەوڵەكانی سەرۆكی ئەمریكاش بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی ئیسرائیل و فەڵەستین، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارەكەیدا وتی، پێزانینمان هەیە بۆ پشتیوانییەكەی جۆ بایدن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە