ناتانیاهوو هۆشداری دەداتە خامنەیی و ئێران

ناتانیاهوو هۆشداری دەداتە خامنەیی و ئێران

پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو هۆشداری دەداتە خامنەیی و ئێران

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهوو هۆشداری دەداتە ئێران کە ووڵاتانێک کە هەڕەشەی لە ناوبردنی ئیسرائیل دەدەن ئەوە خۆیان دەکەونە بەر مەترسی لەناو چوونەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی جارۆزاڵم پۆست ، بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، لە پۆستێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر دا نووسی : هەڕەشەکانی خامنەیی بۆ لەبەر گرتنی " بڕیاری کۆتایی " دەربارەی ئیسرائیل ، بە بیر هێنانەوەی بەرنامەی نازییەکان " بریاری کۆتایی " بۆ لە ناو بردنی خەڵکی یەهوود ە .

 سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند : ئایەتۆڵلا عەلی خامنەیی دەەبی بزانێت کە هەر دەوڵەتێک کە هەڕەشە لە ووڵاتی ئیسرائیل بکات بۆ لە ناو بردنی ، بە جەختەوە ئەوە بە هەمان شێوە لەگەڵ مەترسییەکی گەورە بەرەوڕوو دەبنەوە .

بەم شێوەیە ، ناتانیاهوو لە ووڵامدانەوە بە ئایەتۆڵلا عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ، کە لە تویتێکدا نووسیبووی : فەلەستین ئازاد دەەکرێت ، مقاومە تاکوو ڕاپرسی گشتی .

پیلانی ڕێفراندۆم بۆ دەستنیشان کردنی جۆری حکوومەتی ووڵاتی مێژوویی وەک فەلەستین ، وەکوو بیروڕای ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکاندا پەسەند کراوە . ئەمە قسەی ئێمەیە : ئەوانەی کە بە ڕاستی فەلەستینین و لانیکەم لە سەد ساڵی پێشترەوە لایەنی فەلەستینی بوونە و ئەو فەلەستینیانەی کە لە دەرەوەی فەلەستین نیشتەجێنە ، نیزامی ووڵاتی فەلەستین دەستبەر بکەن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە