نەتەوە یەكگرتووەكان: لەیەك ساڵدا 45 هەزار كچن و ژن لەلایەن خێزانەكانیانەوە كوژراون

نەتەوە یەكگرتووەكان: لەیەك ساڵدا 45 هەزار كچن و ژن لەلایەن خێزانەكانیانەوە كوژراون

پەیامی کورد... نەتەوە یەكگرتووەكان: لەیەك ساڵدا 45 هەزار كچن و ژن لەلایەن خێزانەكانیانەوە كوژراون

بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ساڵی 2021دا بە تێكڕا لە هەر كاتژمێرێكدا 5 ژن یاخود كچ لەلایەن ئەندامێكی خێزانەكەیانەوە كوژراون و لەو ساڵەدا نزكەی 45 هەزار ژن و كچ كوژراون.

نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ساڵی 2021دا نزیكەی 45 هەزار ژن و كچ كوژراون لەلایەن خێزانەكانیانەوە.

رونیشكراوەتەوە، ئەوەش واتای ئەوەیە لە هەر كاتژمێرێكدا 5 كچ یاخود ژن بەدەستی ئەندامانی خێزانەكانیان كوژراون.

هەر لە راپۆرتەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە، لەو ژمارەیە 17 هەزار و 800 یان لە كیشوەری ئاسیا و 17 هەزار و 200یان لە ئەفریقا و 7 هەزار و 500 كچ و ژن لە هەردوو كیشوەری ئەمریكا و 2 هەزار و 500شیان لە ئەوروپا تۆمار كراون، ئەوەش سەرەڕای 300 كچ و ژن لە جەمسەرەكان.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە