نەتەوە یەکگرتووەکان: ٥ ملیۆن کەس لە ئۆکراینا هەڵاتوون

نەتەوە یەکگرتووەکان: ٥ ملیۆن کەس لە ئۆکراینا هەڵاتوون

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: ٥ ملیۆن کەس لە ئۆکراینا هەڵاتوون

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئێستا زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس لە ئۆکراینا هەڵاتوون لەو کاتەوەی هێرشی ڕووسیا لە ٢٤ی مانگی دووەوە بۆ سەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە.

کۆمیساری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ لە ڕۆژی چوارشەممە کۆی گشتی پەنابەران بە ٥.٠١ ملیۆن خەمڵاند.

زیاتر لە نیوەی کۆی ژمارەکە، سەروو ٢.٨ ملیۆن کەس لە سەرەتادا بەرەو پۆڵەندا هەڵاتبوون. هەرچەندە زۆرێک لەوێ ماونەتەوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆریشیان بۆ ناو وڵاتانی تری یەکێتی ئەورووپا ڕۆیشتوون.

ئاژانسەکە گوتی لە ٣٠ی مانگی سێدا، ٤ ملیۆن کەس لە ئۆکراینا هەڵاتبوون. ئاوارەبوونی بە کۆمەڵ تا ڕادەیەک خاوتر بووەتەوە لەم هەفتانەی دواییدا بە بەراورد بە سەرەتای جەنگەکە.

جگە لە پەنابەران، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زیاتر لە ٧ ملیۆن کەس لە ناو ئۆکراینا ئاوارە بوون.

ئۆکراینا بەر لە هەڵگیرسانی جەنگ ٤٤ ملیۆن دانیشتووانەکەی بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە