نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینیی ئاوارەبوونی زیاتر لە هەشت ملیۆن ئۆکراینی دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینیی ئاوارەبوونی زیاتر لە هەشت ملیۆن ئۆکراینی دەکات

پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینیی ئاوارەبوونی زیاتر لە هەشت ملیۆن ئۆکراینی دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینیی دەکات ژمارەی ئاوارەکانی ئۆکراینا لە پێنج ملیۆنەوە کە ئێستا گەیشتووەتە ئەو ژمارەیە، بەرز ببێتەوە بۆ ٨.٣ ملیۆن.

وەزیری دادی سویسرا لە زاری کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاندووە، «فراوانتربوونی جەنگی ئۆکراینا دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی ١٥ ملیۆن کەس».

کۆمیسیۆنەکە لە سەرەتای جەنگی ئۆکرایناوە پێشبینیی ئاوارەبوونی چوار ملیۆن ئۆکراینیی کردبوو، بۆ ئەو مەبەستەش داوای کۆکردنەوەی بڕی ١. ٨٥ ملیار دۆلاری کرد وەک کۆمەک بۆ ئەو ئۆکرانیانەی وڵاتەکەیان جێ هێشتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەرەتای شەڕەوە لە ئۆکراینا ١٢.٧ هاووڵاتیی ئۆکراینی ئاوارەبوون لەو ژمارەیە پێنج ملیۆنیان لەڕێگەی دەروازە جیاوازەکانەوە لە ئۆکراینا چوونەتە دەرەوە و ٧. ٧یشیان ئاوارەی ناوخۆیین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە