ناڕەزایەتی خەڵکی کەتەلۆنیا بۆ دەست بەسەرکردنی رێبەری پێشووی ئەو ویلایەتە

ناڕەزایەتی خەڵکی کەتەلۆنیا بۆ دەست بەسەرکردنی رێبەری پێشووی ئەو ویلایەتە

دوای دەستبەسەر کردنی " کارلۆس پۆگێدموون " ، رێبەری پێشووی کەتەلۆنیا بە هەزاران کەس لە هەوادارنی ڕۆژی یەکشەممە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەڕێوە برد .

پێشتر محامی " کارلۆس پۆگێدموون " ، ڕایگەیاندبوو کە پۆلیسی ئەڵمانیا  " پۆگێدموون " یان لە سەر داوای ئێسپانیا دەست بەسەر کردووە .

 بە پێی ڕاپۆرتی " ڕۆیتەرز : ڕۆژی یەکشەممە هەزاران کەس لە هەوادارانی " کارلۆس پۆگێدموون " لە کاتێکدا کە بەرەو کونسۆڵگەری ئەڵمانیا و ئۆفیسی نوێنەرانی کۆمیسیۆنی ئەورووپا دەڕۆیشتن درووشمی ئازادی زیندانی سیاسییان هەڵدا .

" " کارلۆس پۆگێدموون " لە پێش پێنج مانگ ، دوای یەک پرسییەکەی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ، لە تابعیدی خۆسەر لە بەلجیکا ژیان بە سەر دەبات .

دەوڵەتی ئێسپانیا ئەم یەک پرسییەی دژی یاسای سەرەکی ئەم ووڵاتە زانی و دەستووری دەستبەسەر کردنی هەندێک لە کەسانی پلەباڵای دەوڵەتی پێشووی کەتەڵۆنیای کە یەک لەوانە " کارلۆس پۆگێدموون " ی دەرکرد .

بەم دواییانەش حۆکمی دەستبەسەر کردنی لە لایەن ئەورووپاوە دەرکرا ، تا ئەوەی کە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕیگای گەڕانەوەی لە دانیمارکەوە بۆ بەلجیکا لە لایەن پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستبەسەر کرا .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە