PeyamaKurd - واشینتۆن : لێخۆشبوونی نەوتی بۆ کۆماری ئیسلامی و ڕووسیا درێژ ناکرێتەوە
سکات بێسنت، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێخۆشبوونی پەیوەندیدار بە هاوردەکردنی نەوتی کۆماری ئیسلامی و ڕووسیا درێژ ناکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتێدپرێس، ئەم بڕیارە لە درێژەی فشارە ئابوورییەکانی واشینتۆن بۆ سنووردارکردنی داهاتی نەوتی کۆماری ئیسلامی دراوە. ھاوكست وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆوەکانی سەر پاڵاوگەیەکی گەورەی چینی و نزیکەی ٤٠ کۆمپانیا و کەشتی پەیوەست بە گواستنەوەی نەوتی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند؛ تۆڕێک کە بە گوتەی واشینتۆن ڕۆڵی لە گواستنەوەی نەوت و دابین کردنی دارایی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ھەبووە.