پەیامی کورد ... مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئێران هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە ئەمریکا پلانی دەستەبەرکردنی ئاشتی لەناوچەکەداهەیە ، هەر بۆیە پێویستی بەهاوپەیمانی نوێ هەیە.
ووتەکانی پۆمپێئۆ لەمیانەی لێدوانێکی ڤیدیۆییدا بڵاکرایەوە لە کۆربەندی ئابقوری داڤۆس و ڕایگەیاند: لەمیانەی سەردانەکانی ئەمدواییەی بۆ ناوچەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست باسی گرینگی ڕووبەڕووبونەوەی دەستێوەردانەکانی ئێرانمان بۆ ئاسایشی ناوچەکە کردووە.
ڕاشیگەیاند: بەوپێیەی ئەمریکا دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەقامگیریی و ئارامی بمێنێتەوە بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریکا هاوپەیمانی نوێی دەوێت و ئێستا لەڕێگای زیادکردنی گەمارۆوە ئابوورییەکانەوە هەڵمەتێکی گەورەی جیهانیمان دژی مەترسییەکانی ئێران دەستپێکردوە.
پۆمپێئۆ ناوی هیچ ووڵاتێکی وەک هاوپەیمانی نوێ نەهێنا، بەڵام ووتی کە ههوڵهكانی ئیدارهی دۆناڵد ترامپ، پاش كۆتاییهاتنی ههڵبژاردنهكانی ئیسرائیل دهستبهجێ دهستپێدهكهنهوه و دواجار ئیسرائیل و فهڵهستینیش ناچارن بگهنه ڕێكهوتن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە