٤ ئەندامی هێزەکانی ئەرتەشی لوبنان لە نزیکی سنووری سووریا برینداردەبن

٤ ئەندامی هێزەکانی ئەرتەشی لوبنان لە نزیکی سنووری سووریا برینداردەبن

پەیامی کورد      ...   ٤ ئەندامی هێزەکانی ئەرتەشی لوبنان لە نزیکی سنووری سووریا برینداردەبن  .

هاوێشتنی نارنجۆک بەرەو ئۆتۆمبێلێکی گەشتی هێزەکانی ئەرتەشی لۆبنان لە نزیکی سنووری سووریا ، بریندار بوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەرتەشی بەدواوە بوو .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی فەرمی گەیاندنی هەواڵی لوبنان NNA نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ڕاپۆرتیان دا کە ئۆتۆمبێلێکی گەشتی هێزەکانی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی " المحفورە " لە ناوەندی شارەکی " عیحا " لە شارۆچکەی " ڕاشیا " لە نزیکی سنووری هاوبەش لەگەڵ سووریا ، کەوتە بە ئامانجی نارنجۆکەوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بە دوای ئەوەی کە کەسانی قاچاخچی لە ناوچەی المحفورە لە باشووری ڕۆژهەلاتی لوبنان لە کەمینی هێزەکانی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە بەرەوڕوو بوونەوە یەکێک لەوان هەوڵی هاوێشتنی نارنجۆکی کردووە و لە دەرئەنجامدا ٤ کەس لە هێزەکانی ئەرتەشی ئەو ووڵاتە بریندار بووەو ڕەوانەی نەخۆشخانەی نزیکی شوێنی ڕوودانی ڕووداوەکە گواستراونەتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە