پەیامی کورد ... پۆڵەندا سیستەمی پاترییۆت جێگیر دەکات
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە پێداچوونەوە بە جێگیر کردنی سیستەمگەلی دژە مووشەکی پاترییۆت لە پۆڵەندایە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری سکای نیووز " کەمیلا هەریس " جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ش بە مەبەستی پێداچوونەوە لە سەر هەنگاوگەلی دواتر لە دژی ڕووسیا بەم زووانە سەردانی پۆڵەندا و ڕۆمانیا دەکات
لە لایەکی دیکەشەوە بەڕێوبەری دەزگای زانیاری و هەواڵگری سەربازی ئەمریکا لە ووتارێکدا ڕایگەیاند : ئەرتەشی ڕووسیا ژمارەیەک لە کوژراوەکانی خۆی لە مەیدانەکانی شەڕ بە جێ هێشتووە و بۆ بردنەوەیان نەگەڕاوەتەوە .
ئەندامێکی بەرچاو و دیاری حێزبی حۆکمڕانی ڕووسیا ، بە نیشتیمانی بوونی کارگەلەی بیانی کە چالاکییەکانی خۆیانیان لەم ووڵاتە ڕاگرتووە پێشنیار کردووە .
دامەزراوەی ڕیزبەندی کراوی فیچ یش ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا پێدانەوەی قەرزە نزیکەکانی خۆی بە دوا خستووە .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سێرگی لاڤرۆف ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ هگفووگۆ لەگەڵ هاوتا ئۆکراین یەکەی سەردانی تورکیا دەکات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە