پەیامی کورد ... شانه‌ی راگه‌یاندنی شەڕی عێراق ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی چیای قه‌ره‌چووغ-ی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ٢٥ چه‌كداری داعش كوژراون.
هەشتی ئه‌م مانگه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا به بەشداری هێزێكی دژه تیرۆری یه‌كێتی و هێزی ئاڵتونی سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێكیان بۆسه‌ر چەکدارانی داعش له سنووری چیای قه‌ره‌چووغ ئه‌نجامدا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی شەڕی عێراق له ڕاگهێندراوێكدا ئاشكرایكرد، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له پڕۆسه‌یه‌كی تایبه‌تدا ئۆپراسیۆنێكیان له‌زنجیره چیای قه‌ره‌چوغ ئه‌نجامدا كه دوو رۆژی خایاندوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا زیاتر له ٢٥چهكداری داعشیان كوشتوه و نۆ بنكه‌و باره‌گای ئه‌و گرووپهشیان خاپووركردووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە