ڕاگەێندراوی وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەبارەت بە دەرچوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەو ووڵاتە

ڕاگەێندراوی وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەبارەت بە دەرچوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەو ووڵاتە

پەیامی کورد  ...  وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە تورکیا بە پشتیوانی کردن و پێدانی یارمەتی دارایی و ڕاهێنانی تیرۆریستان ڕێککەوتننامەی ئادانەی پێشێل کردووە.

لە ڕاپۆرتێکدا ، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند کە تورکیا بە پشتیوانی کردن و پێدانی یارمەتی دارایی و ڕاهێنانی تیرۆریستان ڕێککەوتننامەی ئادانەی پێشێل کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هاتووە کە کاراکردنەوەی رێککەوتن نامەکە کەوتووەتە سەر گێرانەوەی بارودۆخی سنوور بۆ دۆخی سرووشتی خۆی و تورکیا دەبێت لە سووریا بکشێتەوە و کۆتایی بە پشتیوانی تیرۆریستان بێنێت.

جێگای ئاماژەدانە ئەردۆغان لە میانەی قسەکانی خۆی ئاماژەی داوە بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتن نامەی ئادانا لەگەڵ دیمەشق بە مەبەستی دژایەتی کردنی کوردی سووریا، بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەڕۆکی ئەم ڕێککەوتن نامەیە بکات.

وەزیری دەرەوەی رووسیا لە میانەی گەشتێکیدا بۆ باکووری ئەفریقا جەختی کردەوە  کە وڵاتەکەی پێێوایە کە  رێککەوتننامەی ئادانای نێوان هەردوو ووڵاتی سووریا و تورکیا کە  لە ساڵی ١٩٩٨ واژوو کراوە کاتێک بایەخی هەیە کە تورکیا خاکی سووریا داگیر نەکات، تەنیا لە چەند حاڵەتی زۆر بەر تەسک دەستێوەردان بکات.

ئەمە لە حاڵێكدایە تورکیا هەوڵێکی زۆر دەدات کە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا باکووری ئەم ووڵاتە داگیر بکات و بۆ گەیشتن بەم مەبەستەش بەردەوام لەگەڵ لایەنی ئەمریکی و ڕووسی کۆ دەبێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە