ڕاگەێندراوی وەزارەتی تەندرووستی عێراق سەبارەت بە ئاماری نوێی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا

ڕاگەێندراوی وەزارەتی تەندرووستی عێراق سەبارەت بە ئاماری نوێی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا

پەیامی کورد     ...    ڕاگەێندراوی وەزارەتی تەندرووستی عێراق سەبارەت بە ئاماری نوێی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٣١٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عیراق هه‌ر له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٩٥ حاڵه‌تی نوێی گیان له‌ده‌ستدان و هه‌زار و ٦٤٥ حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ تۆمار كراون.
تا ئێستا ٧٧ هه‌زار و ٥٠٦ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عیراق تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه‌ ٤٤ هه‌زار و ٧٢٤ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و سێ هه‌زار و ١٥٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ٢٩ هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا له‌ عیراق له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان، كه‌ باری ته‌ندروستی ٤٢٠ كه‌سیان ناجێگیره‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە