وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئامادەکاریمان بۆ باران و لافاو كردووه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئامادەکاریمان بۆ باران و لافاو كردووه‌

پەیامی کورد... وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئامادەکاریمان بۆ باران و لافاو كردووه‌

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەر‌ێمی کوردستان دەڵێت، تیمەکانیان ئامادەکارییان کردووە بۆ روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەکاتی هاتنی شەپۆلە نوێیەکەی بارانبارین.

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت: "فەرمانگەکانی کارەبا، بەتایبەتی کارمەندانی تەکنیکی لە هۆبەکانی چاکسازی و خزمەتگوزاری لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی ناکاو و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی کارەبا، کە لە ئەگەری باران و لافاو روودەدەن، بۆ ئەوەی بتوانن بە پێی خشتەی دیاریکراو، کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن".

وەزارەتی کارەبا داواش لە کارمەندانی تەکنیکی وەزارەت دەکات رەچاوی رێوشوێنی سەلامەتی پیشەیی بکەن، هیواخوازیشە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هاوکار بن لەگەڵ کارمەندەکانیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە