پەیامی کورد ... بوودجە و مووچەیەکی تایبەت بۆ ئەم کەرتەی حکوومەت دابین دەکرێت
وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا هەفتانە راپۆرتی تایبەت بە رەوشی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە کە پێوەرێکی جیهانییە بۆ چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی پەتاکە لە هەرناوچەیەک، هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە سوپاس و رێزلێنان و مووچەیەکی هاندان پێشکەشی پزیشکانی هێڵی پێشوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بکات.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوو زۆرترین پشكنینی ڤیرووسی كۆڕۆنا ئه‌نجامدراون كه زیاتر له ٥٣٠٠ پشكنین بوه و له‌و ژماره‌یه ٤٨٣ تووشبووی نوێ تۆمار كراون، ٣٢٥ حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه هه‌بوه لەگەڵ ٢٤ حاڵه‌تی مردن، تائێستا ٢٦٥ هه‌زار پشكنین کراوە کە زیاتره له رێژه‌ی ستانده‌ری جیهانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "باڵانسی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان و كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كان به دڵنیاییه‌وه گرینگه له‌گەڵ ئه‌وه‌ش گرینگە هاووڵاتیان پابەندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندرووستی و رێنماییه‌كان بن، هیوادارین هاووڵاتیان و كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه بن كه به فه‌رمی پێیان دراوه ".
ئەوەشی خستەڕو، بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخانكراوه و سه‌رۆكی حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌رداوه بۆ هاندان و دابه‌شكردنی بەسەر پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و فه‌رمانبه‌ران كه به‌شداربون له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆڕۆنا، ئەوەش له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وە ده‌كه‌وێتە بواری جێبه‌جێكردنەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە