لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەدان کەس دادەمەزرێن

لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەدان کەس دادەمەزرێن

پەیامی کورد ... لە سەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەدان کەس دادەمەزرێن

 

دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی 500 کەس بۆ وەزارەتی تەندروستی دەرکرد، بەرپرسێکی وەزارەتەکە ئاشکرای کرد، ئەم هەفتەیە ڕێنمایی بۆ دامەزراندن دەردەچێت.

 

خالس قادر بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی له‌ لێدوانێكدا ڕایگەیاند: لە لایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە فەرمانی دامەزراندن بۆ 500 کەس دەرچووە، ئەوانیش ھەموویان پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری پزیشکین، ئەو 500 کەسە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن.

 

راشیگه‌یاند: "ئەم حەفتەیە ڕێنمایی لەبارەی دامەزراندنی ئەو 500 کەسە دەردەچێت و بەگوێرەی ڕێنماییەکان، دەرچوویانی ئەو دوو بەشە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە."

 

خالس قادر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەو 500 کەسەی دادەمەزرێن کاریگەرییان لەسەر کەرتی تەندروستی دەبێت، چونکە وەزارەتی تەندروستی پێویستی بە کادری تەندروستی و پزیشک ھەیە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە