سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، له‌به‌رانبه‌ر به‌زاندنی سنووری ئاسمانی ئیسرائیل له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، سێ ئامانجیان له سووریا کردووەتە ئامانج.
به‌پێی ڕاگه‌یندراوێكی سوپای ئیسرائیل، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌رییه ، سنووری ئاسمانیی ئیسرائیلی به‌زاندووه، شه‌وی ڕابردوو سێ پێگه‌ی سه‌ربازییان له سووریا كردووه‌ته ئامانج.
له ڕاگه‌یندراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه کە ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تووندی هه‌ر هێرش و پێشێلكارییه‌ك کە دژ بە سوپا و ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیانی ئه‌نجامبدرێت.
له سەر ئەم هێرشەی سوپای ئیسرائیل زانیاریی زیاتر له چۆنییەتی لێدانی سێ ئامانجه سه‌ربازییه‌كه لە سووریادا، بڵاونەکراوەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە