" نەیارانی كورد بۆ لەناوبردنی دەستكەوتەكان، دەستیان خستووەتە ناو دەستی یەكدی"

" نەیارانی كورد بۆ لەناوبردنی دەستكەوتەكان، دەستیان خستووەتە ناو دەستی یەكدی"

عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری هەدەپە، رایگەیاند، ئێستا زیاتر لە هەموو كاتێك كورد پێویستی بە هاوپەیمانیی نەتەوەیی هەیە و، نەیارانی كورد بۆ لەناوبردنی دەستكەوتەكان، دەستیان خستووەتە ناو دەستی یەكدی.

چەند رۆژێكە شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە"، لە كوردستانە و لەگەڵ چەندین لایەنی سیاسیی كوردستاندا كۆ بوونەوە.

عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری هەدەپە، رایگەیاند: "نەیارانی كورد لە هەموو شوێنێكی دونیا بۆ لەناوبردنی دەستكەوتەكان، دەستیان خستووەتە ناو دەستی یەكدی، بۆیە پێویستە كورد بەر لە هەموو شتێك دەستی یەكتر بگرن، بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی كیانێكی نەتەوەیی و، ئەو كات دەتوانن دەستكەوتەكان لە هەموو پارچەكانی كوردستان بپارێزن".

بایدەمیر گوتیشی: "كاتێك ئێمە دەڵێین با كۆنگرەی نەتەوەیی ببەسترێت و یەكڕیزیی نێو ماڵی كورد بپارێزرێت، مانای ئەوە نییە كە هەموو كورد لەناو لایەن و پارتێكدا بن، بەڵكوو مەبەستمانە هەموو كورد لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەكاندا یەكگرتوو بن".

پەرلەمانتارەكەی هەدەپە ئاماژەیشی دا: "پێویستە كورد خاڵە هاوبەشەكانی یەكدی ببینن، ئەو كات دەتوانین مافە نەتەوەییەكانمان بپارێزین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە