پەیامی کورد... ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی سوێد بڵاو کرا یەوە و چوار کورد سەرکەوتنیان بەدەست هێنا
بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنە گشتییەکان و خۆجێیییەکانی سوێد، پارتی سۆسیال دیموکرات بە سەرۆکایەتی مانگدالێنا ئاندێرسن سەرۆکوەزیران یەکەم بووە، هەروەها چوار کاندیدی کورد کە سیانیان خەڵکی باکووری کوردستانن سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
لە هەڵبژاردنەکاندا کە حەوت ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دەنگدەر بەشدارییان کرد، پرۆسەی دەنگدان کاتژمێر ٢٠: ٠٠ بە کاتی ناوخۆی وڵاتەکە کۆتایی هات.
بەپێی ئەو ڕاپرسییانەی کە لە بنکەکانی دەنگدان ئەنجامدراون و تەلەڤزیۆنی فەرمیی سوێد SVT بڵاوی کردوونەتەوە تا ئێستا پارتی سۆسیال دیموکرات زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، کە ٣٠.٦% و پارتی ڕەگەزپەرستەکان توانیویەتی ٢٢.٥%ی دەنگەکانی بەدەستبهێنێت.
هەروەها پارتی مۆدێرات ١٥.٨% و سەنتەر پارتی ٧.١% و پارتی کریس دیموکرات ٥.٦% و پارتی ژینگە ٤.٩% و پارتی چەپ ٨.٣% و پارتی لیبراڵ ٣.٦%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
سەرجەم پارتە بچووکەکان توانیویانە ٢.٢%ی دەنگەکانیان بەدەستهێنن.
کورسی پارتەکان بە پێی ئەنجامە بەراییەکان بەمشێوەیەیە:
-پارتی سۆسیال دیموکرات: ١٠٧ کورسی
-پارتی دیموکراتەکانی سوێد: ٧٤ کورسی
-پارتی مۆدێرات: ٦٣ کورسی
-پارتی چەپ: ٢٧ کورسی
-پارتی سەنتەر: ٢٤ کورسی
-پارتی کریستیان دیموکرات: ١٩کورسی
-پارتی سەوز: ١٩ کورسی
-پارتی لیبراڵ: ١٦کورسی
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە