ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران داوایەک لە دەوڵەتی جۆ بایدێن دەکا

ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران  داوایەک لە دەوڵەتی جۆ بایدێن دەکا

پەیامی کورد … ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران  داوایەک لە دەوڵەتی جۆ بایدێن دەکا

 

ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا و بەشێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆیی، لە نامەیەکدا بۆ “جۆ بایدێن” سەرۆککۆماری ئەمریکا داوایان لە ناوبراو کرد کە لە سیاسەتی دەوڵەتی خۆیدا مافی مرۆڤ لە ئێران‌دا لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێ و گرینگیی پێبدەن.

 

لەو نامەیەدا بە وردی باسی بەشێکی بەرچاو لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران کراوە، بۆ نموونە خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ی هەتاوی، کە هەزاران کەس کوژران و بە هەزاران کەسیش دەسبەسەر و حوکمی بەندکرانیان بە سەر داسەپاوە.

 

نووسەرانی ئەو نامەیە ئاماژەیان بەوەشکرد کە ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا ساڵی ٢٠٢٠، بە گرتنی ١٩ هونەرمەند و نووسەری ئێرانی، ئەو وڵاتەی وەک چوارەمین وڵاتی دنیا لە بواری زیندانیکردنی نووسەران و جیابیران‌دا ناوبرد، لەلایەکی دیکەوە چالاکانی مافی ژنان و کەمینە ڕەگەزی و ئایینییەکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کەوتوونە بەر ئەشکەنجە و ئازار و ئێران لەو وڵاتانەیە کە بەردەوام مافی مرۆڤ پێشێل دەکا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە