ئەنجومەنی ئاسایش داوایەك ئاڕاستەی لایەنەكانی عیراق دەكات

ئەنجومەنی ئاسایش داوایەك ئاڕاستەی لایەنەكانی عیراق دەكات

پەیامی کورد … ئەنجومەنی ئاسایش داوایەك ئاڕاستەی لایەنەكانی عیراق دەكات

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای لە سەرجەم لایەنەكانی عیراق كرد، رێز لە رێكارە یاساییەكان بگرن و رێگە بدەن دەسەڵاتی دادوەری پێداچوونەوە بە تانەكانی هەڵبژاردندا بكات.

دوای پێشكەش كردنی راپۆرتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڵاویكردووەتەوە، ئەنجومەنەكە پشتگیری سەروەری و یەكێتی و سەلامەتی خاكی عیراق دەكات.

ئەوەش هاتووە، داوا لە سەرجەم لایەنەكانی عیراق دەكەن رێز لە رێكارە یاساییەكان بگرن و رێگە بدەن دەسەڵاتی دادوەری پێداچوونەوە بە تانەكانی هەڵبژاردندا بكات

ئەنجومەنی ئاسایش جگە لە ئاماژە كردن بە هەوڵی تیرۆر كردنی سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لەوەش كردووەتەوە، داوای دەكەن بە شێوەیەكی ئاشتیانە حكومەتێكی گشتگیر دروست بكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە