پەیامی کورد... ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: بەغداد لە راگرتنی ئەم هێرشانە بەرپرسە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 8-12-2023، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لە شاری هەولێر کردە ئامانج. ئەم هێرشە تەنها زیانی ماددیی لێ کەوتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێت: وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشە لە دژی هاووڵاتییانی کوردستان، حکومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە ڕاگرتنی ئەم هەوڵانەی گرووپە لەیاسا دەرچووەکان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە