پەیامی کورد ... ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی تەقینەوەکانی بەغدای شەرمەزار کرد
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی بۆ عێراق له شه‌ڕی دژی تیرۆر دووپات كردەوە و ته‌قینه‌وه‌كانیش سه‌ركۆنه ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدای كرد، كه لە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، 142 كوژران و برینداربوون.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دووپاتیشیكردەوە، تیرۆر به هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه، یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ئاشته‌وایی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی. داواشی له ته‌واوی وڵاتان كرد، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به شێوه‌یه‌كی كارا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق هاوكاربن.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی جه‌ختیشی له‌وه كردووه، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی، كارێكی تاوانكارییه و بێ پاساوه، ئه‌مه‌ش به بێ ره‌چاوكردنی پاڵنه‌ره‌كان و لایه‌نی ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە