ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی داعش کۆ دەبێتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی داعش کۆ دەبێتەوە

پەیامی کورد... ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی داعش کۆ دەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش و هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕێکخراوە کۆبووە و جەختی کردەوە کە گرووپی چەکدارانی داعش تا ئێستاش مایەی هەڕەشەیە بۆسەر جیهان.

یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووی تیرۆر لە کۆبوونەوەکە دا ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان باوەڕی وایە گرووپی چەکدارانی داعش تا ئێستاش مایەی هەڕەشەیە بۆسەر جیهان، بە جۆرێک ئەو ڕێکخراوە لە چەند ناوچەیەک هێرشەکانیی و لە باکووری عێراقیش بەکارهێنانی درۆنی زیاتر کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داعش بۆ هێرشە سەربازییەکانی و بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان لە عێراق و سووریا سوود لە تەکنۆلۆژیا وەردەگرێت، هەروەها ئەو ڕێکخراوە هەوڵ دەدات قەیرانەکان بۆ هێرشی چەکداری بقۆزێتەوە.

پەیوەست بە داهات و سەرمایەی داعشیش، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووی تیرۆر وتی، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان گرووپی چەکدارانی داعش لە ئێستادا خاوەنی ٢٠ بۆ ٢٥ ملیۆن دۆلارە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە